پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژ له دوایی ڕۆژ واده‌ی ده‌ست پێكی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ و به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجامه‌كان له یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه‌مپێكی چڕ له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات و چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره كه‌مپه‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی 10 / 10 / 2018 ده‌ست پێبكات و سه‌ره‌تا شاندی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری دهۆك یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌روه‌ك بڕیاره له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 مانگ له یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زێره‌ڤانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌و یانه‌یه ببێته‌وه و دواتر و له ڕۆژی هه‌ینی 12 مانگ دووه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاكرێ له یاریگه‌ی یانه‌ی ئاكرێ ئه‌نجام بدات .
بڕیاره كه‌مپی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت و له درێژه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی دا چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی و یاری دۆستانه دیكه ئه‌نجام ده‌دات .