پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی كوڕان و كچانی كاراتێ زانانی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی ڕابردوودا و له شاری قاهیره نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان كرد توانیان پله‌ی هه‌شته‌می ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و میدالیایی برۆنزیان له مل بكرێت ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / 10 / 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و له نی‌چو باره‌گه‌ی یانه پێشوازی كرد له كاراتێ زانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌و دیداره‌دا جێگری سه‌رۆكی یانه ده‌ست خۆشی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێ‌كردن و هیوایی خواست له هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیان به‌رده‌وام بن و پیرۆزبایی ئه‌م ده‌ست كه‌وته‌ی لێ‌كردن و میوانه‌كانی جێگری سه‌رۆكیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سوپاسی ئه‌م پێشوازییه‌یان كردوو به‌ڵێنی به‌رده‌وام بوونیان له هه‌وڵ و تێكۆشان دووپات كرده‌وه .
كاراتێ زانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بریتیی بوون له ( شاخه‌وان ئه‌حمه‌د - ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، شڤان عوسمان ، شارافایه‌ق ، كیژان فایه‌ق و ڕۆزا یونس - یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ) هه‌روه‌ها ( م . توانا ) وه‌ك كارگێڕی تیپه‌كه له دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بوون .