پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره 11 / 10 / 2018 و به‌به‌شداری كردنی تیپی باله‌ی هه‌شت یانه خولی پالاَوتنی یانه پله یه‌كه‌كان بۆ وه‌رزی 2017 - 2018 ده‌ست پێبكات ، تیپه‌كانی هه‌ریه‌ك له ( كۆمه‌ڵه‌ی باكور - هیت ، دووز ، شه‌نگال ، چه‌م چه‌ماڵ - كۆمه‌ڵه‌ی باشور ، هاشمیه ، سوق شیوخ ، نه‌سڕ و مدحه‌تیه ) .
به پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی خوله‌كه‌ش له دایك بووانی 1990 ده‌بێت یاریان پێبكرێت و ته‌نیا ڕێگه‌ش به دوو یاریزان ده‌درێت بێجگه‌له‌و ته‌مه‌نه یاری پێبكرێت هه‌روه‌ها یانه به‌شدار بووه‌كان به شێوه‌ی كۆبوونه‌وه یاریه‌كانیان ده‌كه‌ن و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیپ بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت و له‌و قۆناغه‌شدا به شێوه‌ی خولی و كۆبونه‌وه دوو یان چوار یانه بۆ خولی نایابی ( ب ) له وه‌رزی 2018 - 2019 یاری ده‌كه‌ن ، فیدراسیۆنی باله‌ی عێراقیش خۆی سه‌ربه‌سته له زیاد كردن یاخود كه‌مكردنی هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خوله .
ئه‌مه‌ش خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی پالاَوتنه :