تهندروستی -
مەگنسیۆم یەكێكە لە گرنگترین كانزاكانی لە لەشی مرۆڤدا بوونی هەیە لە دوای ئاو و ئۆكسجین و مادە خۆراكییە سەرەكییەكانی تر، هەروەها لە كالسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم گرنگترە و بەرپرسە لە رێكخستنی رێژەی هەرسێكیان لە خوێندا.
تینو بوون به بهردهوامی یەكێكە لە دیارترین نیشانەكانی كەمی مەگنسیۆم كە بەهۆیەوە لەش كەمی ئەو كانزایە رادەگەیەنێت، هەروەها كەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی قەبزی و گرژییەكانی سووری مانگانە و گرژبوون لەكاتی میزكردن و سەختی قووتدان و هەستیارییەكی زۆر بۆ ژاوەژاو و كێشە لە سیستمی دەمار و خەوزڕان و نیگەرانی و ترسان و زیاد لەپێویست چالاكبوون و ترسان لە شوێنی كراوە و سڕبوون هیتریش.
پزیشكان وریایی لە كەمی ئەو كانزایە دەدەن كە رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، چونكە توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە هەموو ئەو كەسانەی بەدەست كەمی مەگنسیۆمەوە دەناڵێنن زیاتر ئەگەری دروستبوونی كیَشەی دروستكردنی شەكرەیان لە خوێن هەیە.
س: زانستی پزیشکی