سودەکانی ئاوی لیمۆ بۆ هه‌رس و جگه‌رو دڵ


ته‌ندروستی‌ - 

ئاوی لیمۆ لەگیراوە بەسوودەکانە بەلای زۆرێک کەسەوە بەوپێیەی رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ لەش، ڤیتامین و کانزای تێدایە کەچەندین سودی ھەیە بۆ لەش.

لێرەدا چەند سودێکی دەخەینەروو: 
- باشترکردنی ھەرس: خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بەسودە بۆ پاراستن لەگرفتی ھەرس و سک ئاوسان و ئازاری گەدە، لەرێی زیاتر دەردانی گیراوەکانی ھەرس ئەمەش ھەرس ئاسانتر دەکات.

-پاراستنی تەندروستی دەم: ئاوی لیمۆ دەم تەندروست دەکات و رزگارت دەکات لەبۆنی ناخۆشی دەم بەھۆی بونی تایبەتمەندیی دژە میکرۆبەوە کەھۆکاری بۆن و خوێنبەربونی پوکە.

-دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش: ئاوی لیمۆ بەسوودە بۆ ئاسانکاری لەدابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، لەرێی زیادبونی رێژەی میتابۆلیزم و کۆنترۆڵی حەزی خۆراکدا.
- پاراستنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن: ئاوی لیمۆ دژە ئۆکسانی تێدایە کەھاوکارە لەپاراستنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن و پۆتاسیۆم کەئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و پاراستن لەزیانە تەندروستییەکانی دڵ.
- تەندروستی جگەر: خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بەشێوەیەکی رۆژانە، ئەنزیمە ھەرسکەرەکانی جگەر چالاک دەکات.
-بەھێزکردنی سستمی بەرگری: ئاوی لیمۆ رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە کەھاندەری بەھێزکردنی سستمی کۆئەندامی بەرگری لەش، کەهۆكارێكه‌ بۆ پاراستنی‌ مرۆڤ لەنەخۆشییە گوازراوەکان.



PM:03:27:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 2223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌