پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یاری سێهه‌می خۆی له خولی باله‌ی ژیانه‌وه تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی ڕووی كرده شاری هه‌ولێر ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تایی گه‌شته‌كه‌ی دا و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت به یارییه‌كی دۆستانه ڕوبه‌ڕوی كچانی ئه‌كاد بونه‌وه و توانیان ئه‌و یارییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن به ئه‌نجامی 3-1 گێم .
هه‌روه‌ك له سێهه‌مین یاری خۆیاندا له خولی باله‌ی ژیانه‌وه كچانی ئافرۆده‌یت له هۆڵی بنه‌سلاَوه ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر بونه‌وه و ئه‌و یاریه‌شیان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
دوایی ئه‌و ئه‌نجامه‌شی كچانی ئافرۆده‌یت كۆی خاڵه‌كانی كرده 4 خاڵ له سێ یاری دا .