پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری نۆ یانه‌ی كوڕان و شه‌ش یانه‌ی كچان یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ده‌ستی پێكرد .
له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان دوایی كۆتاهاتن و ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م تا چواره‌م ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كه شه‌ش یانه تێیدا به‌شداره سێ یانه‌ی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ئه‌مه‌و له كێبڕكێیی یانه‌كانی خواروو كه نۆ یانه‌ی كوڕان و شه‌ش یانه‌ی كچان تێیدا به‌شدارن له كۆتایی پێنج یانه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و سێ یانه له‌سه‌ر ئاستی كچان ده‌گه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی .