پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق شان به شانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی عێراق یاریه‌كانی كچانیش به‌ڕِێوه ده‌بات و تێیداو و كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پێكاهته‌یه‌كی ئاگرین به‌شداری ده‌كه‌ن .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی ئه‌نجام دانی یه‌كه مه‌شقییه‌كان و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌مان پێك هێناوه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراقدا .
به‌ڵێن ووتیشی ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقیان ئه‌نجام داوه و هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( كانی شه‌وقی ، ئه‌ژین عه‌لی ، ئه‌وین عه‌لی ) به‌رده‌وام له یه‌كه‌م مه‌شقییه‌كان به‌شداریان كردووه .
سه‌باره‌ت به ببانگێشت كردنی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی كچانی عێراق به‌ڵێن ووتی ، كیژه یاریزان عه‌فاف مونزیر داود وه‌ك یه‌كێك له كیژه یاریزانه دیاره‌كانی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه به گرێبه‌ستێك و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ده‌بێته یاریزانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌شداریمان له‌گه‌ڵ ده‌كات له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كچانی عێراق و پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه یاریه‌كانی له ولاَتی تونس ده‌كرێت .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی خۆش به‌ختانه له ئێستادا سێ كیژه پاڵه‌وانی شاری سلێمانی پێكهاته‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه‌یان به‌هێزتر كردووه و ته‌نیا بۆ به‌هێزتر بوونی تیپه‌كه ئه‌م كیژه یاریزانه‌مان بانگێشت كردووه .
بۆ پاڵپشتی تیپه‌كه‌ی كچانی پیێشمه‌رگه‌ش ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 3 / 10 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه‌یان و پاڵپشتی و هاوكاری یانه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی كچان دووپات كرده‌وه و هیوایی خواست له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا بتوانن نازناوه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن .