پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر و له دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق دوایی به‌شداریكردنی و به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ئه‌نجام له پله‌كانی سێهه‌می له یاریه‌كانی كاتا و كۆمێته‌ی كوڕان و كچان توانی پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان توانیان چه‌ندین میدالیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه :
كاتا كچان :
كیژان فایه‌ق - پله‌ی سێهه‌م
كۆمیته كچان :
كیژان فایه‌ق ، شارا فایه‌ق ، ڕۆزا یونس - پله‌كانی سێهه‌م و به‌ده‌ست هێنانی میدالیایی برۆنز.
كوڕان كۆمیته :
ڕابه‌ر مه‌ولود ، محه‌مه‌د مه‌حمود و شڤان عوسمان - پله‌كانی سێهه‌م و به‌ده‌ست هێنانی میدالیایی برۆنز .
دوایی كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی تیمی هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ ولاَتی میسر بوو .
جێگه‌ی باسه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به شه‌ش كوڕ و كچه یاریزانی پێشمه‌رگه پێكهاته‌كه‌ی پته‌و كردوو هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و سه‌ركان نزاریش وه‌ك ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و یاریه‌كانیان كرد .