ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان له جیهاندا و ساڵانه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانی توشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م:
1-بوونی نه‌خۆشی شه‌کره له ناو خێزان دا : ئه‌گه‌ر یه‌کێک یان زیاتر له دایک ، باوک ، خوشک ، برا نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بێت.
2- قۆناغی پێش شه‌کره : ئه‌گه‌ر فه‌حسی شه‌کره‌که‌ت بێ نان خواردن دوو جار له نێوان ( ۱۰۰ ــــ ۱۲٥ ملگ ) و فه‌حسی شه‌کره‌ی سێ مانگیت دوو جار له نێوان ( 5,7--- 6.4 ) دا بێت.
3-ناچالاکی و ته‌مه‌ڵی له ڕووی جه‌سته‌یه‌وه : وه‌رزش نه‌کردن و که‌می جووڵه.
4-بوونی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ .
5- به‌رزی فشاری خوێن .
6-نزمی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باش : که‌متر بێت له ( ٤۰ملگم) .
7-به‌رزی چه‌وری سیانی ( تڕای گلیسراید ) : به‌رزتر بێت له ( ۱٥۰ ملگم ).
8- زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی : به تایبه‌ت قه‌ڵه‌وی ورگ.
9-به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌کره له کاتی دوو گیانی و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی .
10- کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان له خانمان دا .
11- ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت ( ٤٥ ساڵ ) یان زیاتر بێت.
12- زۆر خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی قووتوو و خواردنه‌وه گازیه شیرنیه‌کان.
13- هه‌ندێ کێشه‌ی خه‌وتن : وه‌ک شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و وه‌ستانی ناوبه‌ناوی هه‌ناسه له کاتی نووستن.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی