جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشوازی‌ له‌ هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانی‌ پێشوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق و به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ تیمی‌ وه‌رزشی‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی‌ به‌ یاوه‌ری‌ هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌دی‌ برایی‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ .

مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشوازی‌ گه‌رمی‌ له‌ میوانه‌كان كرد و سوپاسی‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ ئه‌وانی‌ كرد كه‌ پێشتریش له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كی‌ جیاوازدا سه‌ردانی‌ یانه‌كه‌یان كردووه‌ ، هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌دیش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی‌ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی‌ كردوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و خۆی‌ به‌ خزمه‌ت كارێكی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان و عێراق یش ده‌زانێت و به‌ پێی‌ توانا هه‌ر شوێنێك و كه‌س و لایه‌نێك پێویستی‌ به‌ خزمه‌ت و ناوی‌ ئه‌و بێت ئه‌وا ئه‌و به‌ ده‌مییه‌وه‌ ده‌چێت .





PM:05:49:25/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌