پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی كه تیپی تۆپی پێكه‌ی یانه‌ی برایه‌تی هه‌ولێر له یاریه‌كانی پالاَوتنی خولی پله یه‌كی عێراق ئه‌نجامی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا و له خولی پله یه‌كی عێراق مایه‌وه و بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 پێگه‌ی خۆی جێگیر كرد له مانه‌وه‌ی له خوله‌كه ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م یانه‌یه له بڕیارێكی نوێیان دا بۆ به‌شداریكردن له هه‌ردوو خولی نایابی كوردستان و خولی پله یه‌كی عێراق به دوو تیپی جیا جیا به‌شداری بكه‌ن .
له‌م باره‌یه‌وه فاتح حه‌مه خان ڕاهێنه‌ر له تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی : ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یانه‌كه‌مان به یه‌ك تیپه‌وه به‌شداری هه‌ردوو خولی كوردستان و خولی عێراق یشی كردووه چونكه كات و واده‌ی یاریه‌كان جیاواز بوون به‌لاَم بۆ وه‌رزی نوێ 2018 - 2019 هه‌ردوو خوله‌كه كاته‌كانیان له یه‌كه‌وه نزیكه هه‌ربۆیه بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی پله و پایه‌ی یانه‌كه‌مان له هه‌ردوو خوله‌كه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به سوپاسه‌وه بڕیاریان دا كه به دوو تیپی جیاوازه‌وه له هه‌ردوو خوله‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن كه تا ئێستا ستافی و هونه‌ری و یاریزانانی هه‌ردوو پێكهاته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه :
* خولی عێراق : ( حه‌سه‌ن سه‌لیم - سه‌رپه‌رشتیار ، فاتح حه‌مه خان - ڕاهێنه‌ر ، ڕه‌وه‌ند عه‌بدول خالق - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، مه‌غدید خدر - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزان ، ڕاهێنه‌ری توانایی جه‌سته‌ی - دیاری نه‌كراوه ، 3 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ، 1 یاریزانی یانه‌ی سه‌ناعه ، 1 یاریزانی یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی ، 1 یاریزانی پیشه‌گه‌ری سوری ، 14 یاریزانی كورد كه له یاریزانانی بنه‌ڕه‌تی یانه‌ی برایه‌تی پێك هاتوون ) .
* خولی نایابی كوردستان : ( سه‌رپه‌رشتیار - دیاری نه‌كراوه ، یوسف كاكی - ڕاهێنه‌ر ، غه‌فور عومه‌ر - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، بژار ئه‌كره‌م - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، مه‌غدید خدر - ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز ، 20 یاریزان كه له یاریزانانی یانه‌ی برایه‌تی و یانه‌كانی كوردستان پێك هاتوون ).
خان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی هه‌ردوو پێكهاته‌كه ڕێژه‌ی گرێبه‌ستیان به موچه‌ی مانگانه دیاری كراوه و به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ش به گرێبه‌ست یاری بۆ یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن .