پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌به‌ینێ 25 ئه‌یلول له قاهیره دوانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ یاری كاراتێ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچانی پێشكه‌وتوان ده‌ست پێده‌كات .
فیدراسیۆنی كاراتێی میسریش ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ته‌واو كردووه و لۆگۆی فه‌رمی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شی ئاشكرا كرد ، له په‌راوێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا خولێكی نێو ده‌وڵه‌تی ڕاهێنانی ئه‌م یارییه به‌سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی جیهانی ( WKF ) ڕێك بخرێت كه له عێراقه‌وه 20 ڕاهێنه‌ر تێیدا به‌شدار ده‌بن .
ئه‌م جاره‌ش كاراتێ زانانی پێشمه‌رگه بالاَ ده‌ستی خۆیان نواندوو پشكی شێری هه‌ڵبژارده‌كه له ڕاهێنه‌ر و یاریزاناندا بۆ ئه‌مانه، هه‌ریه‌ك له ( شارا فایه‌ق ، كیژان فایه‌ق و ڕۆزا یونس ، شڤان عوسمان ، سامان فایه‌ق و ڕابه‌ر مه‌ولود ) هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و سه‌ركان نزار ) ناویان له شانده‌كه‌دایه .