پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوای كێبڕكێیه‌كی به‌هێز له نێوان كیژه یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه و بنه‌كه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی شایله شابازی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
به سپۆنسه‌ری یاریزانی دێرینی شاری هه‌ڵه‌بجه ( محمد علی فرج ) و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌كانی هۆتێل گراند ملینیۆم به كۆتاهات و له دوا كێبڕكێی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا كه 18 كیژه یاریزان تێیدا به‌شدار بوون سه‌رئه‌نجام شایله شابازی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست بهێنێت و ئالان سه‌لامی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م كیژه یاریزانه‌یان ته‌مه‌ن 14 ساڵه و به ئاستێكی به‌رز توانی له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك دوو نازناو و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت كه له پاڵه‌وانێتی عێراق پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و خۆش به‌ختانه‌ش له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی سلێمانی نازناو و جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
ئالان ووتیشی كیژانی پێشمه‌رگه داهاتوویه‌كی گه‌شیان هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام و نازناوه‌كان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق كۆشش ده‌كه‌ن .