پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میانه‌ی یاریه‌كانی خولی پله دووی ئینگلته‌را و له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارن سلی و پۆرتۆن هه‌لیكۆپته‌رێكی فریا گوزاری به‌هۆی ڕوداوێكی كتوپڕه‌وه یاریزانانی ناچار كرد یاریگه چۆڵ بكه‌ن .
هۆكاری نیشتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره بورانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی خۆبه‌خشی یانه‌ی بارن سلی بوو به ناوی ستیڤن كرۆفتس كه له ناكاو له هۆش خۆی كه‌وت و له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ناوبراو له ناویاریگه ده‌ست به‌جێ ناوبژیوانی یاریه‌كه ، یاریكه‌ی ڕاگرت و هه‌لیكۆپته‌ری فریاگوزاری بۆ بردنی ستیڤن بۆ نه‌خۆشخانه له نێو یاریگه نیشته‌وه .