پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و له دووه‌م چالاكی خۆیدا ڕێكخراوی ماراسۆنی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی بلاَو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و له پێناو له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێك خستنی ماراسۆنێك له شاری سلێمانی .
ماراسۆنه‌كه‌ش به هاوكاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی ( ی ن ك ) ڕێك ده‌خرێت و ماوه‌ی ماراسۆنه‌كه‌ش بۆ پێنج كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له پردی كۆبانییه‌وه تا پاركی هه‌واری شار ده‌بێت ، له‌م باره‌یه‌وه سه‌نا شاكر سه‌رۆكی ڕێكخراوی ناوبراو به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوه‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27 / 9 و كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی له پردی كۆبانییه‌وه شریتی ده‌ست پێكی ماراسۆنه‌كه ده‌پچڕێنێت و ، لقی سلێمانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانیش به سوپاسه‌وه ئه‌م ڕاكردنه ماوه درێژه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات .
خاتوو سه‌نا ووتیشی ماراسۆنه‌كه بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان ده‌بێت و به‌شدار بووانی ماراسۆنه‌كه‌ش پێویسته دوو كاتژمێر به‌ر له ده‌ست پێكی واده‌ی ده‌ست پێكی ماراسۆنه‌كه ئاماده‌بن .
سه‌باره‌ت به خه‌لاَتی كردنی براوه‌كانی ماراسۆنه‌كه‌ش سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین كه براوه‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستی كچان هه‌روه‌ها براوه‌كانی ئاستی كوڕان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌م خه‌لاَتی تایبه‌ت ده‌كرێن .
جێگه‌ی باسه بۆ ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له ماراسۆنه‌كه خوازیاران ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن .
07732871870 - 07714999398 - 07503507437