پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهان ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق گه‌یشتنه ولاَتی جۆرجیا .
هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕ‌نجی عێراق دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ به شاندێكی به‌هێز ڕووی كرده ولاَتی جۆرجیا و به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان ده‌كات ، سه‌باره‌ت به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهانی ده‌كات و بۆ تۆكمه كردنی پێكهاته‌كه‌شی دوو كوڕ و كچه یاریزانی پێشمه‌رگه له پێكهاته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق دان .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌ردوو یاریزان حسێن عه‌لی و نه‌با سامی پێكهاته‌ی كوڕان و كچانی عێراق بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێز ده‌كه‌ن و به‌شداری له یاریه‌كانی ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به ناوبژیوانان ئیسماعیل ووتیشی من وه‌ك ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ست نیشان كراوم بۆ به‌ڕێوه بردنی یاریه‌كان و یه‌كێك ده‌بم له ناوبژیوانانی پاڵه‌وانێتیه‌كه .