پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی به‌ره‌نگاری ئاسیاوی كه له ولاَتی سریلانكا ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق توانی به ئه‌نجامێكی گرنگ بردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سریلانكایی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
له‌و یاریه‌دا كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 ئه‌یلول ئه‌نجام درا ، تێیداو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئاستێكی به‌رز بینران و تا كۆتاییه‌كان ڕكابه‌ر بوون بۆ ئه‌نجامی كۆتایی ، به‌لاَم به كۆڵ نه‌دانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق سه‌رئه‌نجام توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه .