پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یارییان له خولی باله‌ی ژیانه‌وه ئه‌نجام دا‌و بوونه میوانی تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 ئه‌یلولی 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق ، تیپی باله‌ی كچانی ئه‌و یانه‌یه میوانداریان له كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد ، له‌م یاریه‌دا كه یارییه‌كی ماراسۆنی بوو بۆ هه‌ردوو تیپ و ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزیان بۆ بردنه‌وه ئه‌نجام دا دواجار كچانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و دوو خاڵی ئه‌و یارییه‌یان مسۆگه‌ر كرد و كچانی ته‌ق ته‌قیش یه‌ك خاڵ یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وام بێت و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 22 ئه‌یلول تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بنه میوانی كچانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ك له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه به‌رواری 27 مانگ تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئافرۆده‌یت له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك ده‌گه‌ن .