پێشمه‌رگه سپۆرت -
به سپۆنسه‌ری یاریزانی دێرینی شاری هه‌ڵه‌بجه ( محمد علی فرج ) و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌كانی هۆتێل گراند ملینیۆم به‌ڕێوه ده‌چێت و 18 كیژه یاریزان تێیدا به‌شدارن ، ئمه‌و كیژانی تێنسی سه‌ر زه‌وی كچانی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شدارانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئه‌نجام به‌شدارن و له ململانێی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانن .