پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دووه‌م یاریان له خولی باله‌ی ژیانه‌وه ئه‌نجام دا و له شاری سلێمانی له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت ، له‌و یاریه‌دا و كه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 ئه‌یلول ئه‌نجام درا تێیدا كچانی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3-1 گێم یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و بوونه خاوه‌ن یه‌كه‌م سێ خاڵ له خوله‌كه‌دا .