پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی 25 / 9 دوانزه هه‌مین پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ كوڕان و كچان له ولاَتی میسر ده‌ست پێبكات .
شانده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له 23 كه‌س پێك دێت ( ڕاهێنه‌ر ، یاریزان ، كارگێڕی و ناوبژیوان ) له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر عادل غه‌یدان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كاراتێی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه به‌شدار ده‌بێت :
كوڕان :
1 - كۆمێته / تاك 6 كێش
2- كۆمێته / تیم
3 – كاتا ( تاك و تیم )
كچان :
1 – كۆمیته / تاك 3 كێش
2 – كۆمیته / تیم
3 – كاتا ( تاك و تیم )
سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی‌ی به‌وه‌دا كه له په‌راوێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خولێكی ڕاهێنان به‌سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی جیهانی ئه‌م یارییه به‌ڕێوه ده‌چێت كه له‌و خوله‌دا 20 ڕاهێنه‌ری عێراق به‌شداری ده‌كات ، هه‌روه‌ها چوار ناوبژیوانی عێراقیش به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
جێگه‌ی باسه له‌و 23 ناوه‌ی شانده‌كه 6 یاریزان و 2 ڕاهێنه‌ر نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ، له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری كۆمیته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه له ئاستی كچان هه‌ریه‌ك له ( شارا فایه‌ق ، كیژان فایه‌ق و ڕۆزا یونس ) و له كوڕانیش هه‌ریه‌ك له ( سامان فایه‌ق ، شڤان عوسمان و ڕابه‌ر مه‌ولود ) وه‌ك یاریزان له هه‌ڵبژارده‌كه ناویان هاتووه و له كێش و یارییه جیا جیاكاندا به‌شدار ده‌بن ، وه‌ك ڕاهێنه‌ریش بێجگه‌له خۆم سه‌ركان نزار وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق یاوه‌ری شانده‌كه ده‌كه‌ین .