پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی باله‌ی ژیانه‌وه كه یه‌كێتی تۆپی باله‌ی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات سێهه‌مین یاری خوله‌كه له نێوان تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ته‌ق ته‌ق و ئافره‌تانی هه‌ولێر ئه‌نجام درا ، له‌و یاریه‌دا كه له هۆڵی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه چوو كچانی تیپی باله‌ی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و بوونه خاوه‌ن 6 خاڵ له كۆی دوو یاری كه ئه‌نجامیان داوه .
خولی باله‌ی ژیانه‌وه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، ته‌ق ته‌ق و ئافره‌تانی هه‌ولێر ) به شێوه‌ی خول ئه‌نجام ده‌درێت .