پێشمه‌رگه سپۆرت -
له بری ئه‌نجام دانی دوو یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی عومان و لوبنان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی چوار تیپی بكات .
له‌م باره‌یه‌وه حسێن خوراسانی وته‌بێژی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاندووه كه بانگێشت نامه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه‌وه پێگه‌یشتووه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی چوار تیپی كه هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئه‌رجه‌نتین ، به‌ڕازیل ، سعودیه و عێراق ) له خۆده‌گرێت ، وته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاڵه‌ونێتیه‌كه مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له به‌رواری 11 / 10 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌بێت و 16 / 10ش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه یاری ده‌كات .
خوراسانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له مانگی 11 دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ولاَتی ئیمارات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .