پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ باشتر به‌ڕێوه چوونی خوله‌كانی كوردستان له ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان تا پێشكه‌وتوان ئاگاداری یانه‌كانی كوردستان ده‌كاته‌وه له لێدانی لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسی یاریزانان .
له ئاگاداریه‌كدا كه له په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بلاَو كراوه‌ته‌وه هاتووه كه مه‌رجه بۆ ته‌واوی یانه‌كانی كوردستان لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له سه‌ر قۆڵی ڕاستی درێسی یاریزانانی تیپه‌كانیان بدرێت .
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه :
ئاگادارییەکی گرینگ ..
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکاتەوە، لەمەودوا پێویستە و مەرجە لەسەر درێسی یاریزانان لۆگۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەبێت، بە پێچەوانەوە هەر یانەیەک لە سەرجەم خولە جیاوازەکان ئەم رێنماییە جێبەجێ نەکات، یاری یانەکەی بەرێوە ناچێت و سزای دارایی‌ش دەدرێت.
تێبینی:
لەبەر ئەوەی لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوزارشت لە ئاڵای کوردستانیش دەکات، پێویست ناکات لەسەر درێسی یاریزانان ئاڵای کوردستان هەبێت.
پێویستە و مەرجە لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لەسەر قۆڵی راستی درێسی یاریزانەکان هەبێت.
ئەم رێنماییە سەرجەم تیپەکان دەگەرێتەوە، واتە لە تیپی تازەپێگەیشتووان تا تیپی پێشکەوتووان.