پێشمه‌رگه سپۆرت -
كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ڕه‌نسی و هێرش به‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه له ئێستادا یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی یانه‌ی ناوبراو كه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌و یانه‌یه‌دا یاری ده‌كات له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا دوایی بوونی به حه‌وته‌مین گۆڵكاری مێژووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گه‌نجان و لاوانی ده‌كات چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی به‌م شێوه‌یه خسته ڕوو.
یه‌كه‌م : كار كردن و هه‌وڵ و تێكۆشان . بنزیمه پێی وایه كه پێویسته خه‌ونه‌كانمان له پێش خۆمان دابنێین و بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و خه‌ونانه‌مان دێنینه دی هه‌ر به هه‌وڵ دانی زۆریش ده‌توانین له خه‌ونه‌كه‌مان نزیكتر ببینه‌وه و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ببین .
دووه‌م : هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی . بنزیمه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به چوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌م قورس تر بووه و ئه‌و پێی وایه كه له هه‌موو یاریه‌كدا سێ ئامانج ده‌كاته به‌رچاوی ( گۆڵ تۆمار كردن ، دروست كردنی گۆڵ و هاوكاری كردنی تیم بۆ بردنه‌وه ) ساڵ له دوایی ساڵیش به‌رپرسیارێتێكانم قورس تر ده‌بن چونكه كابتنی سێهه‌می یانه‌كه‌م هه‌ربۆیه یاریزانانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان پێویسته له ئێستاوه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن .