پێشمه‌رگه سپۆرت -
ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تێنسی سه‌رمێزی عێراق به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی به‌رواری ده‌ست پێكی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق بڕیاریان دا :
1- ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 22 ئه‌یلول بێت .
2- یانه به‌شدار بووه‌كان به‌سه‌ر دوو گروپ دا دابه‌ش كراون ( گروپی باكور ، گروپی ناوه‌ڕاست و خوارو ).
3 - یانه‌كانی باكور بریتین له ( پێشمه‌رگه ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، دهۆك ، برایه‌تی ، ئه‌كاد ، ئاشتی ، سۆلاڤ ، دووز ، بتووه ) یانه به‌شدار بووه‌كانی گروپی ناوه‌ڕاست و خواروش بریتین له ( سه‌ناعه ، جه‌یش ، كازمییه ، شه‌بابی عه‌دل ، قوه‌ی جه‌ویه ، ڕه‌وزه‌ته‌ین ، ئیمام موته‌قین ، نه‌جه‌ف ، حوسه‌ینیه ، نه‌وتی ناوه‌ڕاست ، گازی باشور ، دیجله ، سه‌لام ) .
4- له گروپی باكور سێ یانه بۆ خولی پله یه‌ك داده‌به‌زێت و له گروپی ناوه‌ڕاست و باشوریش چوار یانه داده‌به‌زێت .
5- ململانێكانی هه‌مان خول بۆ ئاستی كچانیش بڕیار درا كه له ڕۆژی هه‌ینی 21 مانگ له شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات .
له ڕۆژنامه‌ی سه‌باحه‌وه