پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق و دیاری كردنی كیژانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌لاَتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی كچانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد .
خه‌لاَته‌كان به مه‌راسیمێكی وه‌رزشی و له‌لایه‌ن تیمی وه‌رزشی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌خشرایه تیپی كچانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ر له تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كدا و به ناوی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه‌یانه‌وه سوپاسی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت بووه بۆ وه‌رزشكاران و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئه‌و خه‌لاَتانه‌ی به‌رز نرخاند.