پێشمه‌رگه سپۆرت -
له به‌رواری 1 / 9 / 2018 دا له بڕیار و ڕاسپارده‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر پێش نیازی لقی دهۆكی فیدراسیۆنه‌كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی نه‌كردنیان به هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی پارێزگاكه سزایی سڕكردنی بۆ یه‌ك وه‌رز ده‌ركرد كه ده‌بوو به هه‌مان شێوه له شاری سلێمانی سێ یاریزان و ڕاهێنه‌رێك كه به هۆكاری جیا په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه نه‌كرد سزا بدرێن ، به‌لاَم سزا نه‌دران .
پێشمه‌رگه سپۆرت له به‌دوا دا چونێكیدا بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی كرد به ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی پارێزگایی سلێمانی كه به‌ڕێز شێخ سه‌لامه ، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونی تیپه‌كه‌وه تا دوا ساته‌كانی ناردنی نوسراوی كشوفاتی یاریزانان بانگێشتی هه‌ریه‌ك له یاریزان ( سه‌میره ، بێریڤان و نوها ) مان كرد كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه به‌لاَم هه‌رسێكیان به‌هۆكاری جیا جیا ئاماده‌نه‌بوون په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بكه‌ن و خۆم و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شم كه كاروان شێخ زیره‌ك خاوه‌نی بڕیاری سه‌ره‌تاو كۆتایی لادان و دانانی یاریزانه‌كان بووین هه‌رچۆنێك بێت به پێك هاته‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و شاری دهۆك به‌رێ كه‌وتین و له‌وێش پله‌ی دووه‌مان به‌ده‌ست هێنا .
شێخ سه‌لام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لقی سلێمانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌می داوایی یاداشتی سزادانی هه‌رسێ یاریزانی ناوبراو ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان عه‌باس فه‌ره‌ج لێكردم كه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌لاَم من ئه‌و یاداشته‌م نه‌نوسی و ڕه‌چاوی گیانی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌ی خۆمم كردوو لێیان خۆش بووم و ڕێگر بووم له سزادانیان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌كه‌وه.