پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ڕۆژنامه‌ی سه‌باح بلاَوی كردۆته‌وه فیدراسیۆنی باسكه‌ی عێراق به نیازه له ماوه‌ی داهاتوودا كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی عێراق له پارێزگه‌ی سلێمانی ڕێك بخات .
له‌م باره‌یه‌وه جه‌واد حسێن شه‌علان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانی له فیدراسیۆنه‌كه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م ناوبژیوانه تۆماركراوه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌یان له‌و كه‌مپه به‌شدار ده‌بن و 10 ناوبژیوانی نوێ‌و لاویش تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیشیان له‌م كه‌مپه بۆ ئاماده‌كاری خولی باسكه‌ی عێراق ده‌بێت كه بڕیاره له 20 مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات و له كه‌مپه‌كه‌دا یاسا نوێكان و توانایی جه‌سته‌ی و هونه‌ری ناوبژیوانان گرنگی پێده‌درێت .