پێشمه‌رگه سپۆرت -
لویس ئینریكی ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا شێوازێكی نوێی چاودێریكردنی یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داهێنا ئه‌ویش به دروست كردنی سه‌كۆیه‌كی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌دا كه خۆی وه‌ك ڕاهێنه‌ر له‌و سه‌كۆیه‌وه ڕێنمایی ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ده‌دات به گوێی یاریزاناندا .
ڕاهێنه‌ری ناوبراو مه‌به‌ستی له‌م شێوازه نوێیه كۆنترۆڵ كردنی زیاتری سه‌رجه‌م یاریزانان و یه‌ك خستنی ئاستی بینینی خۆیه‌تی بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌كان و هه‌روه‌ها زاڵ بوون به‌سه‌ر كاتی یه‌كه‌كانی ڕاهێنانه .