پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه و سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سكرتێری یانه خولی باله‌ی ژیانه‌وه بۆ كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێكرد ، له‌ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 12 ئه‌یلولی 2018 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئافره‌تانی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌ك لایه‌نه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و یه‌كه‌م سێ خاڵیان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وام بێت و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 16 ی مانگی ئه‌یلول هه‌ردوو تیمی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ق ته‌ق له هۆڵی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك له ڕۆژی سێ شه‌ممه 18 ی ئه‌یلول یاری نێوان كچانی یانه‌كانی ته‌ق ته‌ق و ئافره‌تانی هه‌ولێر له هۆڵی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌ر له یاریه‌كانی خولی ژیانه‌وه و له ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 / 9 كچانی ئافرۆده‌یت و ده‌ربه‌ندیخان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك ده‌گه‌ن و دوا یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 9 / 2018 و له نێوان تیپه‌كانی ته‌ق ته‌ق و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێت و هۆڵی یانه‌ی ته‌ق ته‌قیش میوانداری ئه‌و یاریه ده‌كات .