پێشمه‌رگه سپۆرت -
دییه نزاری ته‌مه‌ن 15 ساڵ و یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوا پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كردیه‌وه توانی چه‌ندان ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و دووباره ژماره‌ی پێوانه‌یی خۆی شكانده‌وه .
دییه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و له یارییه‌كانی 100 م و 200 م و بازی به‌رز به ئاستێكی به‌رز بینرا و توانی له‌و سێ یارییه‌دا سێ ژماره‌ی پێوانه‌یی خۆی بشكێنێته‌وه به‌م شێوه‌یه :
١٠٠م-١٤.١٠ كاتی ڕابردووی - كاتی نوێی ١٣.٩١كارەبایی
٢٠٠م-٢٩.٥٨ كاتی ڕابردووی - كاتی نوێی ٢٨.٩٧ كارەبایی
بازی بەرز ژماره‌ی ڕابردووی ١.٣٠م ژماره‌ی نوێی ١.٤٠م
ئه‌و كیژه تازه‌پێگه‌یشتووه له ماوه‌ی ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی كه دوو ڕۆژی خایاند توانی حه‌وت جۆری یاریه‌كان ئه‌نجام بدات و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره مێژووی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق ئه‌و یاریزانه به ئاسته به‌خۆیه‌وه ببینێت .
هاوكات ئه‌و كیژه یاریزانه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌ر ڕه‌نجده‌ر قادر مه‌شقه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و ڕاهێنه‌ره به هیوایه كه ئه‌م كیژه یاریزانه ببێته یه‌كێك له پاڵه‌وانانی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان و به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه عه‌ره‌بی و ئاسیاییه‌كان بكات و ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت .