پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی ده‌ست پێكردووه و بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 15 ئه‌یلولی 2018 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشك بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خولی پله نایاب و پله یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 به‌ڕێوه ببات .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌ك و پله نایاب ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو هۆڵی هۆتێل كوارتز نزیك یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و ڕاكێشانی تیروپشكی خوله‌كه‌كان .
یه‌كێتی ناوبراو داواش له یانه‌كان ده‌كات كه نوێنه‌ریان ده‌بێت له سه‌رۆك یاخود جێگری سه‌رۆك یان سكرتێر یان ئه‌ندامێكی یانه‌كه بێت و به نووسراوی فه‌رمی یانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت.