پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیمه هایسی ئینگلیزی و ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی تۆپی پێی كچانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێی كچان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به ژیانی خۆی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام و ئاستی تیپه‌كه چونكه ئه‌و له ئێستادا دایكی دوو منداڵی دوانه‌یه‌و هه‌ربۆیه پێویسته خۆی بۆ ئه‌وان ته‌رخان بكات .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی چێڵسی ده‌ڵێت وه‌رزی ڕابردوو كاری زۆر باشمان كرد و كاره‌كان زۆر نایاب بوون كاتێك توانیمان به‌بێ هیچ دۆڕاندنێك نازناوی خوله‌كه و نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و له هه‌مان كاتیش دا دوو گیان بووم به منداڵه‌كان .