پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به سپۆنسه‌ی كۆمپانیایی تیشك نێت و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خولی باله‌ی كچان له ژێر ناوی ( ژیانه‌وه ) ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه و ده‌ست پێكی یاریه‌كانی جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتیه‌كه‌مان به گرنگی ده‌زانێت ڕۆحی وه‌رزش به زیندووی بهێڵیته‌وه و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ به‌رده‌وامی دانه به خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌م خوله له ژێر ناوی ژیانه‌وه ده‌بێت و پێنج یانه‌ی شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی تێیدا به‌شدار ده‌بن كه بریتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، ته‌ق ته‌ق ، ئافره‌تانی هه‌ولێر ) .
جه‌مال ره‌شید ووتیشی ، ڕۆژی چوار شه‌ممه 12 مانگی ئه‌یلول و كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌بێت و تێیداو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئافره‌تانی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه یاریه‌كان به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر تیپێك دوو یاری له یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و دوو یاری ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی .
دواجار سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كۆمپانیایی تیشك نێتی كرد كه سپۆنسه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌كات .