ڕیاڵ مه‌درید بۆ دامه‌زراندنی‌ تیپێكی‌ كچان هانا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ تیپێكی‌ تۆپی‌ پێی‌ كچان هانا بۆ یانه‌ی‌ به‌شه‌لۆنه‌ی‌ هاونیشتیمانی‌ ده‌بات .

ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆر تیڤۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ فلۆرینتینۆ پێرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید به‌ نیازی‌ دامه‌زراندنی‌ تیپێكی‌ تۆپی‌ پێی‌ كچانن بۆ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی‌ ناوبراو بێجگه‌له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش پرس و ڕاوێژی‌ به‌ پسپۆڕانی‌ ئه‌و بواره‌ كردووه‌ و پێی‌ وایه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌م بواره‌دا ئه‌زموونی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌و پێش یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید كه‌وتووه‌ له‌ به‌ره‌و پێش چوونی‌ تۆپی‌ پێی‌ كچان .


PM:04:53:10/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌