پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 13 مانگی ئه‌یلول ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره یاریه‌كانی تا به‌رواری 20 هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی توانیمان پاڵه‌وانێتیه‌كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و نێو ده‌وڵه‌تی بناسێنین بڕیاریمان داوه له به‌رواری 13 تا 20 مانگی ئه‌یلول یاریه‌كانی له هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بده‌ین ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ووتی ، یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به شێوه‌ی كراوه ده‌بێت و سستمی سویسری په‌یڕه‌و ده‌كرێت به نۆ جه‌وله و له كۆتایش پێنج یاریزانی پێشه‌نگ ده‌مێنه‌وه بۆ قۆناغی كۆتایی كه له‌گه‌ڵ پێنج یاریزانی پار ساڵ به یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ دیاری كردنی پێنج باشترین كه ده‌بنه نوێنه‌ری شاری سلێمانی بۆ پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .