ته‌ندروستی -
که‌می مه‌گنسیۆم کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستیه و زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕێژه‌ی پێویست له ئه‌م کانزا گرنگه له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه وه‌رناگرن.
گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می مه‌گنسیۆم :
1- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی کالسیۆم و ڤیتامین دی نۆڕماڵ بێت .
2- ڕه‌قبوون ماسولکه‌کان و هه‌ندێ جار جوڵه‌ی نائاسایی پێڵوی چاو .
3- خه‌مۆکی و تێک چوونی خه‌و و خه‌و لێ نه‌که‌وتن و نه‌مانی هه‌ست کردن به ڕووداو و که‌سانی ده‌وروبه‌ر.
4- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشی دڵ.
5- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و خراپتر بوونی حاڵه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه.
6- تێک چوونی لێدانی دڵ له نیشانه‌کانی گێژبوون و سه‌ر سوڕهاتن و دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ئازاری سه‌ر سینگ و بورانه‌وه هه‌ندێ جاریش ده‌بێته هۆی سه‌کته‌ی دڵ و سستی دڵ .
7- بێهێزی و شه‌که‌تی و بێهێزی له ماسولکه‌کان و زوو ماندوو بوون و سڕبوونی ده‌ست و قاچ .
8-دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه و که‌می ئاره‌زووی نانخواردن.
9- تێک چوونی سوڕی مانگانه و هۆرمۆنه‌کان.
گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می مه‌گنسیۆم :
1- برسیه‌تی و نان نه‌خواردن و که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مه‌گنسێوم .
2-سک چوون و ڕشانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و بوونی سۆنده‌ی ناو گه‌دده و ناسۆری ڕێخۆڵه و هه‌وکردنی په‌نکریاسی کت‌وپڕ.
3-دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌ی زۆر و زۆر هیلاک بوون.
4- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ک ئه‌نسۆلین و لازکس و حه‌پی مه‌نع و هه‌ندێ ئه‌نتی بایوتیک وه‌ک جێنتامایسین ، ئومیپڕازۆڵ.
5-هه‌ندێ نه‌خۆشی گلانده‌کان ؛ وه‌ک ڕژێنی ته‌نیشت غوده‌ی ده‌ره‌قی و زیاتر ڕشتنی هۆرمۆنی ئه‌ڵدۆستیرۆن.
6- خواردنه‌وه کحولیه‌کان به بڕی زۆر و به‌رده‌وامی ؛ هه‌روه‌ها ئه‌و خورادنانه‌وه‌ی که مادده‌ی کاڤینیان تێدایه وه‌ک چا و قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان.
7- نه‌خۆشی سستی گورچیله ، به‌رزی ئاستی کالسیۆم ، نه‌خۆشی گه‌نم ، نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌کان ، هۆکاری بۆماوه‌یی.
گرنگترین سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی مه‌گنسیۆم :
ـــ چه‌ره‌س وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه ، بادام ، ده‌نکه کوله‌که ، فستق
ـــ سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان وه‌ک که‌له‌رم ، سپێناخ ، بڕۆکلی
ـــ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان؛ وه‌ک ئاردی بۆر ، برنجی بۆر ، شۆڤان ، گه‌نمه‌شامی
ـــ مۆز ، هه‌نجیر ، ئۆڤۆگادۆ ، شیری سۆیا
ئاستی ئاسایی مه‌گنسیۆم له خوێن دا : (1.8–3.0 mEq/L)
ئا:دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی