زه‌رده‌شت ڕه‌فیق - سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه -
فۆتۆ : ئیبراهیم یه‌شار
پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌شداریكردنی تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كردبوویه‌وه ، زه‌رده‌شت ڕه‌فیقی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسنامه‌یه‌كی بلاَو كرده‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاس نامه‌كه‌یه .
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان :
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به ناوی خۆم و ته‌واوی كچه یاریزانانی تیپه‌كه‌مان سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانتان و پاڵپشتیتان بۆ تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ئێوه‌ی دڵسۆز به وه‌رزش له كوردستان و عێراق بوونه‌ته مایه‌ی هاوكاری بۆ ته‌واوی وه‌رزش كاران و وه‌رزش دۆستان و یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانینه و دووباره هیوایی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوام .
هه‌روه‌ك سوپاسی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه هاوكار بوون بۆ به‌شداری كیژه‌كانیان له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا و ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك خێزانێك كار بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و ناوی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه‌كان به بڵندی ده‌هێڵینه‌وه .
دواجار سوپاس بۆ هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران ( دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ، ڕه‌نجده‌ر قادر ، م ڕه‌عد ) كه وه‌ك سىَ ڕاهێنه‌ری دڵسۆز كاره‌كانیان به گرنگییه‌وه ڕاده‌په‌ڕینن و سوپاس و پێ‌زانین بۆ كاكه به‌ختیار و خوشكه كانی كه وه‌ك دوو كارگێڕی دڵسۆزی تیپه‌كه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .