پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی دوو سه‌ركه‌وتن له پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ توانی بگاته خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و ببێته نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری سلێمانی له‌و خوله‌دا .
تیپی باله‌ی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ دوایی بردنه‌وه‌ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌داخ به ئه‌نجامی 3-1 گێم و بردنه‌وه‌ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی په‌یام به ئه‌نجامی 3-2 گێم ڕاسته‌وخۆ خۆی گه‌یانده یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ش له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌نجام بدرێن و نوێنه‌ری یانه‌كانی پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش تێیدا به‌شداربن .