ته‌ندروستی -
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیاتره له ( ٤۲٥ ) ملێون که‌سه له جیهان دا و نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش نازانن که نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه که زۆربه‌یان جۆری دووه‌مه ، له ئێستادا چیتر نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م ته‌نها تووشی مرۆڤی سه‌روو ( ٤۰ساڵ) نابێت به‌ڵکو مێرد مناڵ و گه‌نجانیش تووشی ده‌بن .
گرنگترین ئاماژه‌کانی تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره :
1- تینوویه‌تی به‌رده‌وام : هه‌رچه‌نده بڕێکی زۆر ئاو بخورێته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام تینوویه‌تی ،کێشه‌ی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه له جیاتی ئاو شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان بخواته‌وه.
2-بێهێزی و بێ تاقه‌تی به‌رده‌وام : هه‌میشه مرۆڤه‌که هه‌ست به هیلاکی و شه‌که‌تی و بێهێزی ده‌کات هه‌رچه‌نده بڕی پێویست خواردن ئه‌خوات و پشوو ئه‌دات به‌ڵام گشت کات ماندووه و توانای جووڵه و کاری ڕۆژانه‌ی نیه .
3- لێڵی له بینین و دابه‌زینی ئاستی بینین له پڕ و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ .
4-که‌م خه‌ویی : ئه‌گه‌ر شه‌وانه که‌متر له پێنج سه‌عات بخه‌ویت بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره زیاد ده‌کات به هۆی زۆر ڕژاندنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و تێک چوونی هۆرمۆنه‌کانی تره‌وه .
5- دابه‌زینی کێش له پڕ بێ ڕیجێم و وه‌رزش کردنه‌وه .
6-بوونی نه‌خۆشی شه‌کره له ناو خێزان دا : ئه‌گه‌ر دایک یان باوک نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی مناڵه‌کانیان به ڕێژه‌ی ( % ۳۰ ) زیاد ده‌کات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر دووکیان نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی مناڵه‌کانیان به ڕێژه‌ی ( % ۷۰ ) زیاد ده‌کات.
7- تووشبوون به هه‌وکردن و سوور بوونه‌وه‌ی پێست و دومه‌ڵ و هه‌وکردنی برین و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ی به شێوه‌ی به‌رده‌وام و زۆر .
8- قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش به تایبه‌ت قه‌ڵه‌وی ورگ .
9- به‌رزی ئاستی شه‌کره له خانمانی سکپڕ یان تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کاتی دووگیانی .
10- بوونی کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان .
11- بوونی پرخه‌پرخ .
ئا: دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له نه‌خۆشی شه‌کره