پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به‌به‌شداری 16 یانه پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
به پێی بڕیارێك كه له یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ده‌رچووه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت یانه‌ی ده‌كرێن و له شاری سلێمانی هه‌شت یانه‌ی به یه‌ك ده‌گه‌ن و له شاری به‌غدادیش هه‌شت یانه ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی كۆتایی .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌یوان جه‌مال ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری داوه كه به‌به‌شداری 16 یانه پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست پێبكات و هه‌شت یانه‌ی كوردستان له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژانی 17 و 18 مانگی ئه‌یلول به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك له كۆتایش 4 یانه‌ی بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت و دوو یانه‌ی له ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ده‌مێنێته‌وه و دوو یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان داده‌به‌زن.
هه‌روه‌ك سه‌یوان ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌شت یانه‌ی دووه‌میش كه له شاری به‌غداد و له به‌رواری 15 مانگی ئه‌یلول یاریه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به هه‌مان شێوه ده‌بێت و 4 یانه‌ی گه‌یشتوو ده‌گاته قۆناغی كۆتایی .
سه‌یوان جه‌مال ووتیشی له به‌رواری 20 ئه‌م مانگه هه‌شت یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاڵه‌وان جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت و ده‌بێته نوێنه‌ری عێراق له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌یوانی ڕاهێنه‌ر ووتی ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به قۆناغی كۆتایی و به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجام له‌و قۆناغه‌دا.