پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و به به‌ده‌ست هێنانی حه‌وت پله‌ی یه‌كه‌می و یه‌ك پله‌ی دووه‌م و پله‌یه‌كی سێهه‌م له پێشه‌نگ دێن .
له ئه‌نجامه‌كانی كچانی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه و له یاریه‌كاندا توانیان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
ئامال خزر ڕاكردنی 3000 مه‌تر كاره‌بایی پله‌ی یه‌كه‌م
فرحناز صدیق ٨٠٠م پله‌ی یەكەم كاته‌كه‌ی ٢.٢٨د كارەبایی
زیلان صه‌لاح ١٠٠م سه‌ربه‌ست پله‌ی یه‌كەم١٦.٧٣ كارەبایی
چاوان به‌ھادین یەك باز پلەی یه‌كەم ٥.٢٤م
ئەڤین سه‌عید ٤٠٠م پلەی یه‌كەم ٥٩.٩٩پ كارەبایی
صابرین كازم هه‌ڵدانی قرص ٣٥.٩٨م پلەی یه‌كەم
خێلاَن بەھادین ١٠٠م پلەی دووەم ١٣.٨٨ كارەبایی
دییەنزار١٠٠م پلەی سیَیەم١٣.٩١كارەبایی
بوستەی 4 × 100 م پلەی یەكەم ٥٢.٢٥پ
به‌و ئه‌نجامانه‌ش و به كۆی 70 خاڵ كچانی پێشمه‌رگه له كۆی 35 یانه پله‌ی پێشه‌نگ یان گرتووه و بۆ نازناوه‌كه یاری ده‌كه‌ن.