پێشمه‌رگه سپۆرت -
به مه‌به‌ستی بره‌و دان به توانایی جه‌سته‌ی و فراوان بوونی بۆچوونه‌كان شڤان عوسمانی یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به‌شداری له كه‌مپێكی مه‌شقی له ولاَتی ئازه‌رباینجان كرد .
كه‌مپه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاندوو دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌و یاریزانه توانی سه‌ركه‌وتوانه به‌شداری له مه‌شقه‌كان بكات و چه‌ندین پلانیی نوێی له مه‌شقه‌كان بینی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی له‌و كه‌مپه‌دا شڤان عوسمان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، گرنگی دان به مه‌شقه‌كان و بینینی كه‌مپی ده‌ره‌كی و پاڵه‌وانێتیه‌كان ئاستی یاریزان به‌ره‌و پێش ده‌بات و كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانیش ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی یاریزان هه‌ربۆیه ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئاستمان هه‌رده‌م له به‌ره‌و پێش چوندا بێت و بتوانین له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق و پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
شڤان ووتیشی ، سوپاسی ڕاهێنه‌رم سانسی ئه‌رسه‌لان ده‌كه‌م كه هه‌وڵ ده‌دات ده‌رفه‌تی ئاڵتونی بۆ یاریزانانی تیپه‌كه‌مان دروست بكات و ئاستی یاریزانان به‌ره‌و پێش بچێت .
هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت بووه بۆ تیپه‌كه و یاریزانانی به‌شی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
سه‌باره‌ت به سود وه‌رگرتن له كه‌مپه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی ولاَتی ئازه‌ر باینجان ئه‌و یاریزانه ووتی سودێكی زۆرم لێ بینی و هیوادارین بتوانین به‌شداری له زۆرترین پاڵه‌وانێتی كوردستانی و عێراقی بكه‌ین .