تهندروستی -
خەمۆكی بەگرفتێكی تەندروستی باو دادەنرێت كەبەهۆی چەند هۆكارێكی جیاجیاوە دروست دەبێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر كەسی تووشبوو بەجێدەهێڵێت.
نیشانەكانی خەمۆكی:
- دابڕان لەخەڵك و حەزكردن بەتەنیایی.
- لەدەست دانی ئارەزووی خواردن و توانای كاركردن.
- بێ تاقەتی و خەفەتی بەردەوام یاخود حەزكردن بەگریان.
- نارێكی لەخەوتن و خەوبینینی ناخۆش.
- لۆمەكردنی خود و هەستكردن بە تاوانباری.
- توڕەیی بەردەوام و كەم بوونەوەی سەرنج دان.
هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی كاریگەری خەمۆكی:
* هەوڵدان بۆ گەشت كردن.
* خەوتن بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و خواردنی سەوزە و میوەی تازە.
* یۆگاكردن یاخود وەرزش كردن و بەپێ رۆیشتن.
* بیركردنەوەی باش و دڵ خۆش بوون بەهەركارێك كە دەیكەیت.
* سەردانی كردنی پزیشك.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی