پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له نێوان ستافه‌كانی ڕاهێنه‌رانی تیپه جیا جیاكانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا كرا بۆ یه‌كه‌مین جار چه‌ند بڕیارێكی نوێ‌و پلانی پێش وه‌خت خرایه به‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌رانی پێشمه‌رگه .
له‌م باره‌یه‌وه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كه له وه‌رزی ڕابردوودا و خۆش به‌ختانه دوایی سێ ساڵ توانیمان بگه‌ینه‌وه خولی نایابی كوردستان و له تیپه جیا جیاكانی دیكه‌شدا وه‌ك ( فێرگه ، تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان ) ئه‌نجامی زۆر باشمان به‌ده‌ست هێنا و چه‌ندین یاریزانمان له ئاسته جیا جیاكاندا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی شاری سلێمانی یاریان كرد و به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له‌و ده‌ست كه‌وتانه و باشتر كردنیان بۆ وه‌رزی نوێی 2018 - 2019 چه‌ندین بڕیاری گونجاو پلانی پێش وه‌ختمان داوه به ڕاهێنه‌ره‌كان تا جێبه‌جێیان بكه‌ن و گرنگترین ئه‌و بڕیارانه‌ش بریتین له :
یه‌كه‌م / بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان
خه‌لاَت كردنی تیپه‌كه به بڕی % 15 له به‌هایی گرێبه‌ستی واژۆ كرا‌و له ئه‌گه‌ری بوون به پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان ، خه‌لاَت كردنی تیپه‌كه له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م به بڕی له %10 ی به‌هایی واژۆكراوی گرێبه‌سته‌كه .
داشكانی له % 25 ی به‌هایی واژۆ كراوی گرێبه‌ست بۆ گرێبه‌ستی ستاف و یاریزانانی تیپه‌كه له ئه‌گه‌ری دابه‌زین بۆ خولی پله یه‌ك .
دووه‌م / تیپی لاوان
لیستی یاریزانانی تیپی لاوان بۆ خولی نایابی كوردستان پێویسته له یاریزانانی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی پێك بێت و ته‌نیا ڕێگه به سێ یاریزان ده‌درێت كه له شوێنه دووره‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به تیپه‌كه‌وه .
سێهه‌م / تازه‌پێگه‌یشتوان
ڕێگه نادرێت یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتوان بكه‌ن له خولی نایابی كوردستان و ته‌نیا له ئه‌گه‌ری سزادان یان دوور خستنه‌وه‌ی یاریزان ده‌كرێت پشت به یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ببه‌سترێت .
چواره‌م / فێرگه‌ی تۆپی پێی پێشمه‌رگه
پۆلێن كردنی سه‌رجه‌م یاریزانانی فێرگه‌كه به پێی ته‌مه‌نه‌كانیان و ئاماده‌كردنیان بۆ خولی فێرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام بوونیان له ڕاهێنانه‌كانی خۆیان له وه‌رزی پایز و زستان و به‌هاردا هه‌فتانه له سێ یه‌كه‌ی جیا جیایی ڕاهێناندا ، به‌ر له ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنیش بڕیاری به‌رده‌وام بوون یان كۆتایی هێنان به خولی هاوینه‌ی فێرخوازان ده‌درێت .