پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی بالاَی تیپه میلییه‌كانی باله‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه به هاوبه‌شی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خولێكی كراوه‌ی باله ئه‌نجام ده‌دات .
له‌م خوله‌دا هه‌شت تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( لاوانی پێشمه‌رگه ، په‌یام ، سیروانی شاره‌زوور ، هه‌ڵه‌بجه ، ده‌ربه‌ندیخان ، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ، سه‌ید سادق ، لاوانی سه‌ید سادق ) به‌شدارن و بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 11 ئه‌یلول و له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 21 هه‌مان مانگ به كۆتادێت .
ئه‌مه‌و دوایی ڕاكێشانی تیروپشك بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كان خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .