پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری له خولی پله نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كان بۆ كۆتا پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه ، یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی شه‌ش یاریزانی دیكه‌ی واژۆ كرد .
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كه له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( هاوڕێ جەلال ، لیپ جلیل ، عبداللە کەیفی ، سەنگەر احمد ، کارزان مصگفی ، میلاد نەجمی ) واژۆ كرا .
پێش واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان و له لێدوانێكدا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی ئه‌و یاریزانه لاوانه‌ی كرد بۆ پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هیوایی خواست ئه‌وان پاڵپشت بن بۆ هاوڕێكانیان له تیپه‌كه‌دا و بتوانن له‌م وه‌رزه ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك ئه‌و یاریزانانه خۆش حاڵ بوون كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه واژۆ كردووه و به‌ڵێنیان دا كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بێت له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان دا شان به شانی براو هاوڕێكانیان له تیپه‌كه‌دا.
جێگه‌ی باسه یاریزانان هاوڕێ جەلال لە خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌ی کەربەلا کردووە و لە خولی کوردستان لە هەریەکە لە یانەکانی سیروانی نوێ ، نەورۆز ، پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانی یاریکردوە.
له‌یس جه‌لیل و عبداللە کەیفی لە یانەکانی کەرکوک و ئاکرێ یاریانکردوە.
سەنگەر ئه‌حمه‌د لە یانەی نەورۆز یاریکردوە.
کارزان مصته‌فا لە یانەکانی هەڵەبجەی شەهید و نەورۆز و هەندرێن یاریکردوە.
میلاد نەجمی خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌لاَته‌و لە یانەی کرماشان لە ولاَتی ئێران و لە هەریەکە لە یانەکانی هەڵەبجەی شەهید و سەیدسادق یاریکردوە.