پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ڕیكۆردێكی نوێ‌دا كچه مه‌له‌وانی ژاپۆنی ڕیكاكۆ ئیكی به باشترین وه‌رزشكاری كچی ئۆڵۆمپیادی ئاسیایی 2018 ی ئه‌نده‌نوسیا دیاری كرا .
ئیكی له‌م ئۆڵۆمپیاده‌دا توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 6 میدالیای جیاواز به باشترین كچه یاریزان ده‌ست نیشان بكرێت ، ئیكی پاش وه‌رگرتنی خه‌لاَتی باشترین و وه‌رگرتنی بڕی 50 هه‌زار دۆلار ڕایی گه‌یاند كه زۆر خۆش حاڵه به وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌لاَته به به‌هایه‌و به‌ڵینی دا كه زیاتر هه‌وڵ بدات له ئۆڵۆمپیادی 2020 ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكات .